وەکو فەرهاد هەمیشە چاو لە ڕات بووم
Appearance
وەکو فەرهاد هەمیشە چاو لە ڕات بووم | شیرین بۆیە چاوەڕوانی بەرات بووم |
سەرم دانا بە گۆ و پەلکەت بە چەوگان | بە عیشقی چاوەکانت موبتەلات بووم |
ڕۆژێ هاتم بە عەزمی زیارەتی ڕووت | کە چی گیرۆدەی ئەگریجەی سیات بووم |
لە ناو پێچ و شکەنجی زوڵفی لولتا | دوچاری سەد دەرد و بەڵا و ئافات بووم |
بەڵێ خۆشە عەزابێ یار بیدا پێت | نەوەک چون من سامانم ڕۆشت و لات بووم |
تۆ دڵت دا بە ئەغیار و ڕەقیبان | ئەوان فنیش تەنیا من دڵ لە لات بووم |
وەرە با دەستی ئاشتیمان لە مل کەین | ئەتۆ فەرزین منیش شاهم و مات بووم |
ماتیم خۆشە بە شەرتێ ناتیق بڵێ | وەکو فەرهاد هەمیشە چاو لە ڕات بووم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|