وەفدی کوردستان، میللەتفرۆشان
Appearance
| وەفدی کوردستان، میللەتفرۆشان | هەرزە وەکیلی شاری خامۆشان! |
| چەپکێ لە گوڵەکەی، باغەکەی سەرا | کە بە خوێناوی لاوان ئاو درا |
| بیبەنە خزمەت عەرشی عیراقی | بڵێن یار باقی و هەمسوحبەت باقی |
| پەردە و تارای سوور بەرن بۆ ئەمیر | بڵێن پاش کوشتار، هێشتا تۆی دڵگیر؟ |
| دەک خەجاڵەت بن لە ڕووی مەحشەرا! | ئێمە خاکی غەم ئەکەین بە سەرا |
| ئێوەش ئەو عەرشەی بە خوێن گوڵڕەنگە | سوجدەی بۆ ئەبەن هیچ ناڵێن نەنگە |
| کورد نەمردووه، خەیاڵتان خاوە | بەراتی نەجات بە خوێن نووسراوە |
| من ڕەنگی سوورم بۆیە خۆش ئەوێ | مژدەی شەفەقی لێ دەس ئەکەوێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|