وەسیەت بۆ کوتەک (II)

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
وەسیەت بۆ کوتەک  (1950) 
by قانع
ڕۆڵە! وەسیەت بێ کە مردم سەیری ئەم ئەشعارە کە هەفتەیەک جارێ تەماشای شۆری ئەم گوفتارە کە
بابی خۆت ڕەفتاری چۆن بوو، تۆش هەر ئەو ڕەفتارە کە ڕوو لە قازانجی عموومی و پشت لە خاوەن پارە کە
بێرە مەیدانی دلێری، هەر وەکوو شێری ژیان جەرگی دوژمن هەڵدڕە و ببڕە وەکو تێغی دەبان
ڕۆڵە! لافی فەیلەسۆفی لێ نەدەی هەرگیز بە دەم نۆکەری هەرگیز نەکەی، بۆ حاکمی ڕۆم و عەجەم
چی لە دڵتایە مەترسە بیخە سەر نووکی قەڵەم گوێ نەدەی ڕۆڵە، بە جەور و ئێش و ئازار و ستەم
ڕاپەڕە و بانگێ بدە، بۆ خزمەتی کوردی زمان بەرخی نێر بۆ سەر بڕینە نەک لە بۆ دۆشین و ڕان
ڕۆڵە! دایم چاوەڕوانی هەڵمەتی شێرانە بە دوژمنێکی زۆڵە کوردی نۆکەری بێگانە بە
هەر بە هیوای دەنگ دلێری و ژینی سەربەستانە بە کەوتە ڕۆژی خۆی خەریکی تۆڵەیی دوولانە بە
ڕۆحی شیرینت دەرێنە بۆ دەوای دەردی گران ڕوو کەرە قەندیل و ئاکۆ، هەر بڵێ: یا نیشتمان!
کەڵووڕ و سوورسوور و گەشکی و شاری کرماشانەکەت بەختیاری و مەنمی و هەم شاکەلی و شیروانەکەت
ماییدەشت و باجەڵان و سانی هەورامانەکەت پژدەر و بڵباس و هەرکی و جافەتی و گۆرانەکەت
دەس بە دەس یەکتر گرن، بۆ یەکتری وەک پشتیوان تێ بکۆشین بۆ ژیانی کورد و خاکی کوردستان
ڕۆڵەکەم! خوێندن بخوێنە! مەکتەبە دەرمانی کورد تێ گەیشتن مەرهەمە، بۆ زامی بێ سامانی کورد
لاپەڕەی مێژوو ئەزانێ، چۆن بوون شێرانی کورد باسی بابا ئاردەڵان و زەندی و بابانی کورد
ئەورووپا نووسیویە بۆ تۆ یەک بە یەک وەک داستان تۆش بە چاکی ڕایگەیەنە بۆ نەخوێندەی کوردەکان
ئەو ژیانە کەی ژیانە؟ وەک کەوی بەندی قەفەس ژێر چەپۆکەی ڕافزی بی و ژێردەسەی پیاوی تەرەس
پەت لە مل بی و ڕات بکێشن، هەر وەکوو تانجی و مەرەس نامەوێ ئەو جۆرە ژینە، دەک خوا نەیدا بە کەس
قەف قەفی حەڵقەی کەلەپچەت هەڵبڕە وەک پاڵەوان خۆت و منداڵت بە کوشت دە بۆ ڕەواجی کوردستان

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse