وەسیەت
Appearance
کاتی کۆچمە وەرە سەرینم | چونکە تۆی تاقەگوڵ نازەنینم |
پێش ئەوەی بمرم بە نامرادی | توخوا گیانەکەم تەواو کە شینم |
بملاوێنەوە بە ئاوازەی دڵ | هەڵڕێژە گریە و دەردی پێشینم |
بە پرچی جوانت باوەشێنم کە | پێش ئەوەی دەرچێ ڕۆحی شیرینم |
وەسیەت بێ گیانە کە ڕۆحم دەرچوو | بردمیانە یانەی چۆڵی دێرینم |
وەرە سەر گۆڕم هەر ڕۆژی جارێ | دانیشە لەلای کێلی ژوورینم |
هەر کەسێ ڕابوورد پرسیاری لێت کرد | بڵێ بۆ خاوەن یانەی بێتینم |
بنووسە لەسەر کێلی ژوورسەرم | مەڵێ هیچ نییە بۆ دەست نووسینم |
فرمێسکی چاوت بکە بە دەستنووس | بنووسە بۆ گەل لەناو چوو ژینم |
چونکە لێم دوورە نیشتمانەکەم | دەمێکە شێوەی هۆزم نابینم |
جا لەبەر دووریی گەلی کوردەوار | وا گۆڕ بووەتەجێگای نەرمینم |
هەتاکوو ئەبم بە خۆڵی وردە | هەر بۆ ڕۆڵەی کورد نابڕێ ناڵینم |
ئینجا گیانەکەم تۆش وەکوو من بە | قەت نەڵێی بۆ تۆ وا ماتەمینم |
نیشتمان و گەل .. بیانپەرستە | بڵێ بۆ دوژمن ئەنێرم قینم |
خۆشەویستی یەکەم بۆ نیشتمانە | هەتاکوو کاتێ لەش ئەڕزێنم |
خۆم بەخت ئەکەم بۆ هۆز و گەلم | ئەو کاتە مافی دڵدار ئەسێنم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|