وەرە مردن

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
وەرە مردن  (1962) 
by ئەسیری
وەرە مردن، وەرە عزرائیل ئەمێستا کە لە کۆی ئەمەتا وەرگرە ڕۆحم، ئەیەوێ دەرچێ بەخۆی
پیاوی وەک غەوسی دووەم، سەید عەبدولقادر شێخ سەعید و چەن سەدی دی گەورە ئەلەم ڕێگەیە ڕۆی
بەئومێدی سەر و ماڵ و ڕەحەتی و ژینم نیم دەبێ لەم مەسلەکەما دەس لە سەر و ماڵ بشۆی
مردنم چۆن نەوێ من کاری گەلم ڕاهی نییە گەلی دی هەرچی هەیە گەییوەتە هیوا بۆ خۆی
ڕۆڵە بۆ خۆم نییە دەستم لە هەموو کارێ بڕا لە هەموو کاروبەرەم تێبگە هیوام هەر تۆی
ئارەزووی دیتنی یارانم هەیە ئێستا لە کۆن بێنە ئەی بایی شەماڵ تۆ بی خوا نەختێ بۆی
لەرە با تێکەڵە (کەی کوردم) و ڕەنجیدە ئەبم بەپەرێشانیی سمکۆ، کە لە سەلماس وو خۆی
لاوی من، پیاوی جیهان ئەمڕۆ لە عەیش و نۆشە ئەوە خۆراکی ئەتۆش نانی جەوە و کاسەیێ دۆی
زۆری پێ ناچێ ئەسیری دەمری بەم غەمەوە دەمێ دێ کۆمەڵی گەل ماتەم ئەکەن ئینجا بۆی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).