وەرە قوربان لە سەیری جەژنی قوربان
Appearance
| وەرە قوربان لە سەیری جەژنی قوربان | کە سەیری وای نەدیوە ڕووی دەوران |
| لە شَوّالا وتی پێم دایکی منداڵ | موهەیا بە لە بۆ تەجهیزی قوربان |
| نەوەک ئەم جەژنی ڕابردووم بەسەر بێ | بەکاسەی ڕەش لەگەڵ کۆشێ مناڵان |
| بەوەڵڵا سەد غەرام ڕۆنم ئەوێ لێت | لەگەڵ مشتێ برنجی بێ درو و دان |
| چڵێ پیاز و ئوێچێ نۆکە ڕەشکە | دوو سێ دانە هەڵووژەی کۆنی ساڵان |
| نەڵێی هەرزن هەیە بۆ نانی جەژنت | کولێرەی جۆم ئەوێ بۆ نانی دیوان |
| ئەمانە پێم وتی نەیخەیتە پشت گوێ | ئەگەر نایکەی ئەڕۆمۆ بۆ مەریوان |
| وتم خانم لە ڕێی جوانی و لەقای خۆت | عەفوو فەرموو بڕۆ بیانوی فەراوان |
| کە من ناوی مەلایی تەوقی مل مە | چ تەکلیفێ ئەکەی شێتی نادان؟ |
| ئەگەر من مقتدر ڕۆن و برنج بم | بە قانع چۆن ئەبم مەشهووری دەوران؟ |
| خولاسە هاتە سەر چنگ، دایکی منداڵ | لە چاوی بەد بەدوور بێ دێوی مەیدان |
| تەکانی دا هەڵیگرت کلکە بێڵێ | گەهێ زرمە لە سەرم و گاهێ ناو شان |
| لە زرمەی لیس و قیژە و باوکە ڕۆی من | هەڵپژان نۆکەر و بەگزادە و خان |
| سوئالیان کرد چیە ئەم زرم و کۆیە؟ | وتم فریا کەون ئەهلی موسوڵمان |
| کە حاڵی بوون لەسەر ئەسپابی جەژنە | برنج و ڕۆنیان دامێ بە ئیمان |
| دە جەژنی وا خودا نەیدا بە هیچ کەس | موبارەک با نەبێ تا خەتمی دەوران |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|