Jump to content

وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا

From Wikisource
وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا (1965)
by مینە جاف
303987وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا1965مینە جاف

بۆ حەسەن فەهمی بەگی جاف

وەرە قاسید دەخیلت بم مەوێسە زوو بە زوو تو خوا بەرە ئەم عەرزە تا خزمەت ئەمیری عالی و والا
مەڕۆ تا پێت بڵێم وەسفی نەوەک نەتدیبێ نەیناسی مەبادا لێت بگۆڕێ تۆ نیشانەی میری عالیجا
دەچیتە خزمەتی میری بە هەیئەت خوسرەوی سانی لە بەرزی خولق و تەمکینا بە عەینی خوسرەوی ئەولا
بە گوێرەی فیکر و تەدبیر ناکرێ باسی بە هیج جۆرێ بە تەحریر ناکرێ وەسفی لە حوسنی خوڵق و تەمکینا
ڕەشیدە هەر وەکوو حاتەم شەجیعە هەر وەکوو ڕۆستەم ڕەئووف و داهی و ماهیر لە عەدلا پێڕەوی کیسرا
نەکەی تەرکی ئەدەب ئامان بە سەربەستی بە بێ ئادا نەچیتە ژورە ئەووەڵ بوێسە تۆ لە قاپیدا
ئیجازە وەرگرە ئەوسا لە پاشا تۆ بچۆ پێشۆ بەیانی عەرزی ئیخلاس و ئیرادەتمان لە خزمەتیا
بەشیر وەقتێ کە هات هێنای لە غافڵ نامەکەی دایە شیفای بۆ هات بە بێ دەرمان نە دەردی ما نە لەرز و تا
لە خۆشی زەوقی ئەو لوتفی ئەمیرانەی کە تۆ کردت ئەوەندە مەسروور بوو نەیزانی کە چۆن شوکرانی لوتفت کا
بڵێ قوربان لە خزمەتتا ئەڵێت تا ڕۆژێ من ماوم موحیببی تۆم و مەمنوونم موتیعم من لە گشت ئەمرا


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).