وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم
Appearance
| وەرە جانا بەڵاگەردانی ڕوویی دڵفەریبت بم | هەتاکەی دڵ نەخۆش و چاوەڕێی چاوی تەبیبت بم؟ |
| هەتاکەی ئینتیزاری چاوی عەییار و تەبیبت بم؟ | ئەوا کردم منیش بێگانە با ساتێ قەریبت بم |
| ئەوا چاوم بە شاڕێوە، ئەوا ڕووحم لەسەر لێوە | هەتاکەی عاجز و بیماری چاوانی غەریبت بم؟ |
| ڕەقیبم دی لە بەر پێتا، وتم خۆزگە بەخۆی جانا | کە تۆ گوڵ بی بەقوربانی هەموو خار و ڕەقیبت بم |
| بە سەیران و تەفەرروج چوویە نێو گوڵزارەوە جانا | بە سەرگەردی گوڵ و گوڵزاری نەغمەی عەندەلیبت بم |
| ئیشارەت کردمێ عودالصليب پەیداکە ترساوی | فیدای غەمزەی ئیشارە و پەنجەی عودالصليب بم |
| وتم کەی دێ و فەرمووت: يا نصيب العلم عندالله | هەتاکەی دڵ بە داغ و ئینتیزاری یانەسیبت بم؟ |
| وەرە أنت و حليبك خۆ سەرم دانا لە ڕێگەی تۆ | تەبیبا تا بە کەی هەر چاوەڕێی مشتی زەبیبت بم؟ |
| دەمێکە تەن نەخۆش و چاوەڕێتم بێ عیلاجم کە | بەڵاگەردانی نوسخە و شەربەتی چاوی تەبیبت بم |
| بە شەو وا شەمعی ئەغیاری، بە ڕۆژ بنوێنە ڕووی یاری | بە زەڕڕەی پەڕتەوی خورشیدی حوسنی دڵفەریبت بم |
| وتم کەی دێی و فەرمووت یا نەسیب خۆ هەر بە ئوممێدم | فیدای هات و نەهاتی سوبح و شام و یانەسیبت بم |
| وتی سابیر لە بەزمی عوشرەتا سینە بە موجمەر کە | وتم فەرموو بەقوربانی بخوور و عود و تیبت بم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|