وەرە ئەی بولبولی دڵگەرمی بێ تین

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
وەرە ئەی بولبولی دڵگەرمی بێ تین  (1952) 
by فایق زێوەر
وەرە ئەی بولبولی دڵگەرمی بێ تین ئەوەندە مەفڕە بۆ لای گوڵ بەناڵین
لەسەر ئەو بنچکە نەختێ بوەستە پشوویەک بە لە ناڵە و گریەو و شین
سکاڵای خۆت مەکە زۆر شارەزاتم لە عەشقا تۆ کە شای من ئەبمە فەرزین
وەرە با واز لە یار و گوڵ بهێنین بچین بۆ ناو نزار و شاخی ڕەنگین
تەماشایەکی تاڤگە و شاخی قەندیل لە دڵدا نەخش ئەکا خۆشیی هەوای ژین
لەوێ دەم تەڕ بکە و نەختێ بخوێنە کەلاوکەل بۆی ئەچین بۆ دەشتی پێنجوین
سەهەند و قەڵبەزەی ئەم نەختە خاکە ئەماڵێ حەسرەتی ئینسانی غەمگین
لە خۆشیی ئەم وڵاتە نازەنینە بە سەد ڕەنگ بۆم بخوێنە بەرز و شیرین
منیش ئەوسا بەبەستەی نیشتمانی کەژ و دەشت پڕ ئەکەم تا گونبەدی شین
ئەگەر بێ و خوو بدەینە عەشقی وا ڕاست ئەبینە مایەیی تەقدیر و تەحسین
وەرە بولبول، وەرە بولبول من و تۆ گوڵ و یار بەربدەین ئەم عەشقە بگرین

1942/08/01
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse