وەتەن موژدە بێ
Appearance
| وەتەن موژدە بێ پارشێوکەرانە | تاریکی نەما بەرەو بەیانە |
| شور و غەوغایێ لە ناو گەلانە | ئەڵێن وا دەورەی ژینی کوردانە |
| نازانم ڕاستە یا خەوم دیوە | |
| بیستم درۆزن تەواو فەوتاوە | فیشاڵ و درۆی قەدری نەماوە |
| زەنگی بەدناوی لە عام زڕاوە | دەستەی بێ درو ئەمڕۆ لە ناوە |
| نازانم ڕاستە یا خەوم دیوە | |
| فەلسەفە و زانین کەوتە ناو کوردان | بوو بە فکری دڵ سەربەستی نیشتمان |
| کەس تێناکۆشێ بۆ ئیشی زیان | ماڵی یەکتری قەت ناکەن تاڵان |
| نازانم ڕاستە یا خەوم دیوە | |
| ئەمڕۆ ڕۆژێکە ڕۆژی فەقیرە | کۆمەڵی هەژار بە ڕاو و بیرە |
| پارە پەرەستیش مات و زویرە | چەشنی ڕاوکەری بێ شیر و تیرە |
| نازانم ڕاستە یا خەوم دیوە | |
| بڵێین بە یارۆ لابا خەیاڵی | لەسەری دەرکا فکری بەتاڵی |
| هەر قوڕ بپێوێ خۆی و مناڵی | چوونکوو هۆزی کورد چاویان هەڵماڵی |
| نازانم ڕاستە یا خەوم دیوە | |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|