وێنەی سەر لێ شێواوم
Appearance
| وێنەی سەر لێ شێواوم | پێشکەش بە دەستەی لاوم |
| ئەم وێنە ئەرچی پیرە | بە ڕاوێژ و بە بیره |
| ڕۆژێ ئەبێ، کوردستان | ئەدەب بکڕێ بە گران |
| یەکێ ئەپرسێ لە دوو | نازانن ڕەنگی چۆن بوو |
| «قانع» شاعری کۆنە | خۆزگە ئەمزانی چۆنە؟! |
| وێنەم بۆ ئەو زەمانە | لک لابەری دڵانە |
| وێنەم بەپێی وتارە | بە شعرەکانا دیارە |
| کە بێ پارە و هەژارم | هەژاری کوردەوارم |
| بۆیە بێ شوێن و بێ جێم | پەروەردەی کونجی لادێم |
| هەر چیم زانی کەم و زۆر | هەمووم نووسی بە سەد جۆر |
| ئەگەر چاک بوو لەلاتان | پێشکەش بە خاک و پاتان |
| ئەگەر خەراپە لاتان | ئێوە بن و خواتان |
| عەفو فەرموون نوقسانم | لەوە باشتر نازانم |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|