وێنەکەم
Appearance
وێنەم بە کام ڕوو بخەمە پێش چاو | لەسەر تا بەپێ تێکەڵ بە زووخاو |
وێنەم ڕووی کۆڕی یارانی نییە | وێنەی بێزانین ما نرخی چییە؟ |
هێشتا کوردستان بۆ جوان ئەگەڕێ | ناجوانی ناوێ بە توورە تەڕێ |
ئاخ بۆ زەمانێ نەڕوانن بۆ جوان | نەنواڕن بۆ جل نەڕوانن بۆ نان |
هەر تەماشای کەن بۆ مانای گوفتار | جوان و ناشیرین نەهێننە کار |
بڵێیم چی کەوا من ناشیرینم | زەرد و لاواز و دیدە گرینم |
با خۆم نەمێنم لە ڕووی ڕۆزگاران | منیش چاک ئەبم وەک باقی یاران |
چونکە عادەتی کوردان وەهایە | هەتا پیاو نەمرێ سووکە لە کایە |
جا کاتێ کە مرد هەر ئەڵێین هەی ئاخ | لەدەسمان دەرچوو سەد ئاخ دوو سەد داخ |
زەمان خەریکە منیش کا بە پیاو | لە دنیای ڕۆشن دەرمکا تەواو |
ئەوسا وەک یاران منیش چاک ئەبم | شاعرێکی بەرز فیدای خاک ئەبم |
ئەی برادەران ئازاد کەن گەردەن | وا پێم ناوەتە دەروازەی مردن |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|