وڵاخی نەگریس کە وا بار نابا
Appearance
| وڵاخی نەگریس کە وا بار نابا | هەر بارنەبەرە بشچێتە کابە |
| زۆر کەر لە پیاوی کەر وریاترە | بە وۆش ئەوەستێ گوِێڕایێڵترە |
| گوێ ڕادێر لە لای خێوی نازدارە | بارنەبەر بەشی نەقیزە و دارە |
| بەنی ئادەمیش دیسان هەر وایە | پیاوی بەکار و بەدکاریان تیایە |
| بەڵام ئینسان و حەیوان وەک یەک نین | زۆری وا هەیە کە بە شانس ئەژین |
| بەربوونە عالەم بە گاز و لەقە | هەژار بێزارە و جێگای پێ لەقە |
| کەچی ئەبینی ئەوان لەپێشن | تێکڕا ئەم خەڵقە باریان ئەکێشن |
| من ئەڵێم هەوای ئەم شارە وایە | قەدری زۆرداریان زۆرتر لە لایە |
| هەرچی بۆی هەڵکەوت خۆی لە خۆی گۆڕی | بێ دەسەڵاتی، وا حەڵاڵ خۆری |
| گورگانە شەوێ لایلایەمانە | پیاوخۆرەکەش وا لەبەر دەرگانە |
| لە منداڵیەوە بەچە ترسێنین | بۆ شوێن گورگ کەوتن پەت ئەپسێنین |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 871
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|