وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ
Appearance
| وڵات و شار و دێهاتی دڵ ئەمساڵ | پەڵەی داوە بە بێ مانەند و ئەمسال |
| بە پاچ و بێڵی تەقوا و ڕیازەت | موبەڕڕا بوو لە دڕک و داڵی ئەوباڵ |
| موهەڕڕایە بە جووتی زوهد و تەقوا | بە سی گاسن نرایە باغی شمشاڵ |
| مەلائیک سەف بە سەف بۆ باغەوانی | کە ئاموشۆ ئەکەن پەیوەستە خۆشحاڵ |
| مەجالی تەنگ و باری سەنگ و بێ ڕەنگ | شەیاتین هەر هەموو ماندووە بێ حاڵ |
| خەیاڵی خام ئەکەی کورتەک ئەکەی نەقد | خەیاڵی خام مەکە ئەی شێخی بەرماڵ |
| لە بۆتەی نار و ئازاری جەهەننەم | بترسە خەڵقی تێدا بۆتە زووخاڵ |
| بە پاچی زیکر و خاری ماسوىٰ الله | وشک برژاو و سووتا شوبهی زوخال |
| مەلائیک هاتووە دەیکاتە زەرعات | کە بیبینێ دەبێ حەیران و خۆشحاڵ |
| مەتاعی چاکە مەقبووڵ و بەقیمەت | کە لائیق پادشا بێ ئەی کەسی خاڵ |
| لە بۆتەی یار سابیر پڕ حەزەر بە | بە ملیۆن خەڵکی تێدا بۆتە زووخاڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|