وڕێنەی مەستی
Appearance
| وشکەسۆفیەکان بەهەشتیان ئەوێ | بۆ ئەوەی حۆری و کۆشکیان بەرکەوێ |
| یادی تۆم لە هەر شوێنێ دەست کەوێ | بەهەشت دۆزەخیی لێ پڕ، نامەوێ |
| ئاڵتوونم هەیە کە هەر بیژمێرم؟ | ناچارم ئەبێ بە تۆ ڕابوێرم |
| نائومێدییە و بێ موبالاتی | حەڵاڵخۆرییە و کەم دەسەڵاتی |
| ماڵدار ماڵی برد، من ڕەزای خوایی | ماڵ لە کورتییە و قەرز لە زیایی |
| هەی قەلەندەری چەند «سەبوکباری» | لە ڕیش و سمێڵ بەریت یەکجاری |
| جاران ئەمانوت: قەلەندەرییە | لە ڕیش و سمێڵ بۆیە بەرییە |
| خۆ ئێستا ڕیش و سمێڵ مەترووکە | هەرچی ئەبینی وەک تازەبووکە |
| عومری ئەو ڕیشە زبرە نەمێنێ | کە لە ڕوومەت کەوت دایئەچڵەکێنێ |
| من ئەڵێم: ئەوەی کە خاوەن ڕیشە | ئاین و ئۆینی کردووە بە پیشە |
| خوایە من ئەگەر کە خواستی خۆم بێ | بۆچی بمەوێ کە ملم کۆم بێ |
| باری گوناهم ئەگەر لە ملە | بناوانەکەی باوکم وا شلە |
| ئەو نەیئەزانی شەیتان نایەوێ | کوێخایی عەرش و قورشی بەرکەوێ؟ |
| ئێمە ئەیزانین کە ئەو شەیتانە | بۆ لەڕێ بردن لە پەیجۆرمانە |
| تەفرەمان بدا بە دەنکە گەنم | وا چاکە بمانخەیتە جەحەنم |
1943
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|