وڕێنە
Appearance
دڵ خەمڵێوی غەم، جەرگ بە زام ئاوا | بەم جۆرەش شادم، ماڵی جەور ئاوا |
هەر مردنە دەرد ئەگێڕێتەوە | چرا هەر بە با ئەحەسێتەوە |
ئەو کە هات ئەبێ خانەی خاڵی بێ | هیچکەسی ناوێ ئەگەر حاڵی بێ |
خاڵی ئەو مامی هێنا نوقتەدار | ئەو بەهارە و من پاییز گەڵای دار |
لەبەر ئەو برا، لە برا بڕا | بڕشتی بڕا، ئەوی لەو بڕا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|