وزەی کۆنەپەرستی

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
وزەی کۆنەپەرستی  (1965) 
by قانع
جووتیاری ئەم وڵاتی ئێمەیە دوچاری خەم بووە گیرۆدەی هەژاری و غەرقی ستەم بووە
ئاغا بە نووکی نێزەوە و پاڵپشتی حوکمی ڕۆژ خوێنی هەژار و بێکەسی، پێخۆری ژەم بووە
ئەمڕۆش بە پێچەوانەی ئاواتی ئەم گەلە دوژمن لە کوردەوارییا خەریک زیل و بەم بووە
ئاغا خەریکی شادی و ئاهەنگ و خواردنە ڕەنجی فەلاحی ماندووە لە ناو کۆشکی جەم بووە
ڕازاوەیە و جوانە هەموو دیوەخانی میر خانووی فەلاحی قوڕبەسەریش نوقمی تەم بووە
خەڵاتی نۆشە ڕەنجی فەلا، بۆ بەگی تەرەس ڕەنجی هەژاری دزیوە، ئەگەر زۆر و کەم بووە
بێگار و خەرج و سەرانە هەموو عورف و عادەتن سوورانە ئەرک و باری گرانی ئەلەم بووە
قانوونی ئەم زەمانەیە، گەر نا بە یەک ساعەت کۆشکی جەنابی میرە کە وا تەختی چەم بووە
دیوانی میر و مامەڵەی کچی جووتیاری قوڕبەسەر زۆر سەیرە، شەرمی نەماوە بە بازاڕی زەم بووە
نیزامی ئێستەیە باڵی فەلاحی جەڕاندووە گەرنا دیاری بۆ بەگ و میر مەرگ و سەم بووە
قانع بە ئاشکرا بە ڕەش و ڕووتی کورد ئەڵێ: باوی نەماوە ئەم نیزامە، دوچاری وەرەم بووە

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse