وردە زیو
Appearance
| نازنازی نازی چاوی شابازی | گەردنی قازی بە گەردنی قازی |
| ددان بە لێو بای شەکری ناوچایی | ماچی گیان بایی گوڵی هەرجایی |
| کوڵمی گوڵ مینا، گەردنی مینا | لەسەر زەمینا لە یەکەمینا |
| گڕ لە سینەما، بوو بە سینەما | جەرگ و سی نەما، باسی سی نەما |
| سنگی زیوی قاڵ، بەهێ و چاوی کاڵ | من کە نیمە ماڵ بۆم نابێ بە ماڵ |
| شەو بە خەو هی من، بە خەو هەر هێمن | بێخێو ماوم من، خەو بوو بە دوژمن |
| دڵم پیر نابێ، مناڵە و ژیر نابێ | بۆم ئەسیر نابێ، بە بەند گیر نابێ |
| من گەر بە خەیاڵ چاو لێک نێم دەرحاڵ | شیرین خەت و خاڵ، حازرە لە ماڵ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|