وا گەڵاڕێزانە گیانە بۆ چەمەنزار

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
وا گەڵاڕێزانە گیانە بۆ چەمەنزار  (1952) 
by فایق زێوەر
١
وا گەڵاڕێزانە گیانە بۆ چەمەنزار هاژە هاژی بای خەزانە ڕووبەڕووی شار
ئەو درەختانەی کە سەریان زۆر بڵندە

ئەو گوڵانەی ڕەنگ و بۆیان زۆر پەسەندە
ئەو مەلانەی جێگەیان کا و سەهەندە

هاتنی پایز لەبەر دڵیان گرانە چونکە توندی و گرژ و مۆنی پڕ جیهانە
٢
بایەکەی پایز بە جارێ دێتە سەرمان خۆڵ و پووش دێنێتە خوارێ بۆ گوزەرمان
پۆتەڵاکی دار ئەژاکێنێ بە یەکجار

ڕووی گوڵان زەرد هەڵئەگێڕێ وەک ستەمکار
شادمانیی مەل ئەخاتە ناو دڵی غار

چنگ لە هەرچی گیر بکا مانی نەمانە بەم کزە ساردەی نیازی پڕ زیانە
٣
هەر کە پایز بێ سەروشوێن ڕۆی لەبەر چاو لەشکری زستانی پڕ قێن دێن بەپڕتاو
هێزی وەیشومەی لەژوور سەرمان ئەوەستێ

هاتوچۆی پێدەشت و سەربەندەن ئەبەستێ
چین بە چین ئەم ناوە بەفری تێ ئەبەستێ

تیشکی ڕۆژ ئەشکێتەوە گەرمی نیهانە ڕۆژی گورجی و ڕێ بڕین و پێ لێ نانە
٤
بەفری زستان تۆقی پایز توند و پڕ هێز بۆ وڵاتی کوردی ئازیز ئەچنە پارێز
شاخەکانمان ئەبنە کۆگای بەفری ئەستوور

ناوی ڕووبارمان کە دێت وەک ئەرخەوان سوور
نیشتمانی کوردەواری خوار هەتا ژوور

تۆف و بەفر و با لەلامان خۆش و جوانە چونکە کوێستانین و ڕەمزی نیشتمانە
٥
پایزی زەرد با بە عینوان کاری وا بێ

بگرە لامان خۆشە زستان بەفر و با بێ
ئەو کەسەی سەرسامە لێمان دڵنیا بێ

جەستە خۆشەی مەینەت و دڵ هەڵکزاوین بەم کەژ و کێوانە سەربەرزی تەواوین
بۆ سەر و ژوور کەی هیوا خێچکە بەتاوین بەفر و با ڕێی ئێمە ناگرێ تاکوماوین
چونکە هەوڵی ئێمە بۆ بەرزیی ژیانە

چوست و خوێن گەرمین و دڵمان شادمانە
تیر ببارێ کردوکۆشمان بێ وچانە

1946/12/21
سلێمانی

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse