وا گەرما داهات پاقلە پەیدا بوو
Appearance
| وا گەرما داهات پاقلە پەیدا بوو | سەودایی مەشرەب شێت و شەیدا بوو |
| جاران ڕێ ڕاوی زەڵم لە ناو بوو | ئێستا میری سوور ڕێگەی ئاوا بوو |
| پەندی پێشینان ئەکەوتە بەر دڵ | ئێستا کە زۆر کەس بووە بە چقڵ |
| هەرچی لە خۆیا چشتێ شک بەرێ | هەوڵی ئەوەیە «ژیان» بدڕێ |
| تێگەیشتنمان ئەمجار تەواوە | کەر لە کوێ و کوندە لە کوێ دڕاوە |
| سم سمی کەرە چنگ چنگی یاسێ | لەم کرد و هەوڵە سەرم ئەماسێ |
| ئەگەر تۆ پیاوی لێکی دەرەوە | کردەی بەد لە خۆت، خۆت دوو خەرەوە |
| ئەگینە دەمی خەڵک کیسە نییە | ئەیبینێ و ئەیڵێ گوناهی چییە |
| ئەو شیعرە خۆشە لای من زگ تێر کا | چشتی نایابی خواردنم فێر کا |
| کە «بامیە»ی تازە و «تەماتە» دەرچوو | با بڵێن: ڕۆستەم مێ بوو یا نێر بوو |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 478
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|