وا گرد بوونەوە پایزە براکان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
وا گرد بوونەوە پایزە براکان  (1950) 
by پیرەمێرد
وا گرد بوونەوە پایزە براکان بەڵکو یەک کەون هیممەتی چاکان
بەڵام وەک ئاردی ناو دڕک وایە براییش لەگەڵ نایێینە کایە
خۆوڵاتیمان بۆچ لا چا نابێ گوێلکی خۆماڵی بۆچ بە گا نابێ
مەڵێن: شیلاوگ مایەی پەنیرە فیتنە هەوێنی نۆ قازان شیرە
مەدحی ڕووبەڕوو پیاو ئەدا بە شوو زۆر دۆستی سەر نان بە دوژمن دەرچوو
خوا موسا بۆ سەر فیرعەون ئەنێرێ کەچی جار جار مەڕ بە گورگ ئەسپێرێ
پیاو بۆ بۆرە پیاو ڕۆحی خۆی سەرف کرد کەچی پێی دەگوت بە دەردی خۆی مرد
ئەو کانیەی ئاوی لێ دەخۆینەوە بە نابەکاری پڕی دەکەینەوە
ئەوەی کە وەفای بۆ دوای خۆی نەبێ ئیتر تۆ دەبێ هیوای چیت پێی بێ
سیاسەت پیشەی ئاغای بێ ڕیشە بۆیە گەلێ پیاو بێ ئیش و ڕیشە
زۆر ڕیش و سمێڵ تاشراو وەک ئەوان خۆزگە ڕیش ئەبوو بە مۆدەی ژنان
ئۆخەی ژنان بوون بە گەورەی گەڕەک ئەبێ دەستەی تر بچنە بەر خەڕەک
ئینجا هێندێکیان چۆنی دەڕێسن لەگەڵ گوێچنە بەرزە بڵێسن
بە نار نارۆکە سەر دەلەقێنن دەم بۆ یارۆی خەڵک دادەچەقێنن
ئاخ خوێندەواری فریامان کەوە بۆ عالەم ڕۆژە، بۆ ئێمە شەوە

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 452. لە ژمارەی 455یشدا جارێکی تر بڵاو کراوەتەوە. هەر وەها لە ژمارەی 539شدا جارێکی تر بڵاو کراوەتەوە.

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse