وا چلەمان چوو، شوکور نەمردین
Appearance
| وا چلەمان چوو، شوکور نەمردین | خوا لە دەست «شەوە» ڕزگاری کردین |
| ئینجا مایەوە هیمەتی پیران | جنۆکە نەمانهاوێتە بیران |
| جنۆکە دەستی خۆی لێ وەشاندین | گەلێ نازداری لەگەڵ تەراندین |
| ئەمجا دوای شێتی نۆرەی ژیرییە | خەڵک لە ناو خۆیدا ڕا و تەدبیرییە |
| بەڵێ کەس لە پڕ نابێ بە کوڕێ | تا پێ ئەگا سەد کفن ئەدڕێ |
| ئێمەیش وا چەند جار تەجروبەمان دی | ئەوەی ئەترساین لێمان هاتە دی |
| با ئیتر نۆرەی هوشیاریمان بێ | بەس هەرزەکاری و بێعاریمان بی |
| نۆرەی خوێندن بێ، کە هەر بە خوێندن | ڕزگاریمان دێ لە فێڵی دوژمن |
| شەرتی ئەوەڵمان ڕێکی ناوخۆیە | ناڕێک بین نابین بە هیچ، درۆیە |
| هەموومان دزی گاکەی خۆمانین | جاسووسی یەکین، هەتا ئەتوانین |
| کێ لەولاوە هات «ژورناڵمان» لێدا | بینووسێ هەرچی ئەڕوا بە ڕێدا |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 957
1949/03/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|