وا دەڵێن: ئادار ناڕوا بە بێ دۆ
Appearance
| وا دەڵێن: ئادار ناڕوا بە بێ دۆ | دوای ئەو نیسانیش ناڕوا بە بێ جۆ |
| بارانی نیسان جۆی خستە دواوە | با ڕەحمەتیش بێ تامی نەماوە |
| پاشکەوتنی جۆ بە کەم مەژمێرە | خواردنی چوارپێ و دووپێیە لێرە |
| دووپێ بە چوارپێ ئەڵێ ڕووبەڕوو | نوخشە بێ لە تۆش نوخشەمان دەرچوو |
| باران سێپەڕەی گەیاندە خایە | نانی چوارپێکان وا لە ڕۆنایە |
| چوارپێ لە دووپێی بەدخوو چاکترە | بە «جۆ» هەڵ دەکا و دڵی پاکترە |
| ستەمگەر کە مرد خاک نایگرێتە خۆ | بە دڵ خوا شوکر، بە دەم ئاغا ڕۆ |
| وا شەمەندەفەر بوو بە هی خۆمان | تا وەفد زۆر بێ قازانجە بۆمان |
| توججار هەموو چوون شێخیان لە تەکدا | ئەڵێن: «هەمچونین بڕۆ تا بەغدا» |
| ناوی وەفدمان هێندە لا خۆشە | هەر بڵێن: وەفدە، زۆر کەس بە جۆشە |
| ئەگینە هەمزە لە هەباسی چی | چرچە قەڵایی لە مۆریاسی چی |
| زۆر لە بارانی نیسان ڕادەکا | بە دەنگی بۆمبا خەڵک سەما دەکا! |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 476
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|