وازمان لە پەندی پێشینیان هێنا
Appearance
| وازمان لە پەندی پێشینیان هێنا | ئیتر دڵمەندی نەبێ لە بەینا |
| ئێمە تنقیدی عادەتمان ئەکرد | هەندێ گومانیان بۆ خۆیان ئەبرد |
| نازانن ئەمە بە دڵسۆزییە | ئێمە غەرەزمان لەگەڵ کەس نییە |
| یاخوا ئەگەر من ساحێب غەرەز بم | خۆشی نەبینم، تووشی «مەرەز» بم |
| سەری کەر بکرێ بە ڕەشی گاوە | من دەربەستی نیم لام لێ لاداوە |
| دیارە کە خەڵکی مەیلیان وا دێنێ | بۆ دوایی ڕۆژیان هیچیان نەمێنێ |
| بە شایی و زیافەت مەملەکەت تێر کەن | بە چاولێکەری هەموو کەس فێر کەن |
| من خۆم وام ئەوێ دەست بە جانی من | ئیتر لەگەڵ کەس نابم بە دوژمن |
| چەند خۆشە جووتێ یەکدڵ و یەک گیان | مانگی هەنگوینیان بچن بۆ گەڕان |
| بە شەو ڕووبەڕووی مانگ لە سیحرا بن | ئاسوودەی غەم و هەرا و هوریا بن |
| بە نەوجەوانی عەشقێ حاسڵ کەن | سیحری چڵوچۆی خەسوو باتڵ کەن |
| خێر! ناوی خەسوو نابەم تۆبە بێ | نۆرەی ئەومانە لێمان تووڕە بێ |
| بە ڕێکوپێکی و تاقم و تەدارەک | بچنە زیارەت پیری موبارەک |
| وا پیراڵکیش ڕێی کرایەوە | سەیرانی ئەوێش هاتە کایەوە |
| بۆچ گوێ ئەدەنە پەندی پێشینان | بزەن بەر سەفی ڕەندان و پیران |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 579 و 202
1939/09/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|