واتەی پڕ مەعنا
Appearance
| ڕێی ئەو دەشتانە کە لە پێش چاوە | دێڕێکە بە پێی مردوو نووسراوە |
| کێلی گۆڕەکان، نامەی ئاشکران | لە عوقباوە بۆ زیندووەکان نووسران |
| ئەو پێچپێچۆکەی ڕێگەی خەراجیان | ڕێچکەی فێڵێکە بۆ ڕێوی دەوران |
| حیرسی ماڵداری و دووپشکی عەربەت | بۆ ئەهلی مەعنا بووە بە عیبرەت |
| تەشوێ کە سەری شۆڕ و داماوە | ڕەنجی فەرهادی لە چاو گیراوە |
| هەر دانەیەکی لە سەید سادق | سەری شاهێکە و مەردێکی لایق |
| هەر نەیجەیێکی سەرچاوەی قوماش | باڵای لاوێکە پڕ زۆر و پڕخاش |
| قارەمان شەش پای لە قوماش داگرت | ئێستا دۆم جێگای قارەمانی گرت |
1939/11/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|