هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە
Appearance
لای لای حەبە خانی کەریم بەگ بۆ سەرکەوتی کوڕی
هەی لایە لایە سەرکەوت لای لایە | ڕۆڵە گوێ بگرە لە دەنگی دایە |
ئەو دایەی دووجار گیان و تەم و خەم | چاو پڕ لە فرمێسک، دڵ خوێناو و تەم |
ئەپرسی ڕۆڵە بۆ چی پێشوەکان | هیچ هەوڵیان نەدا بۆ ڕێگەی کوردان |
کام ڕێ ڕێی بەرزی قەومی دواکەوتوو | کام ڕێ ئەو ڕێگەی ناویشی گوم بوو |
گوێ بگرە سەرکەوت ڕۆڵەی شیرینم | لە خوام گەرەکە مەرگت نەبینم |
ئەم جەژنی نەورۆز من چووم بۆ ئێران | تووشم بوو پیرێ، لە شوێنی سەیران |
پرسیم لەو پیرە ئەم خاک و ئاوە | ئیستە داکەوتو و مات و داماوە |
هاتە ئەزوان پیری کۆنە ساڵ | جوابی دامەوە بە زوانی حاڵ |
وتی ئەم خاکە ماوای کوردان بوو | نۆشینگەی تەختی ڕۆڵەی مەردان بوو |
جێگەی حاکمی پادشای کورد بوو | ماوای شێرانی ڕۆژی نەبەرد بوو |
گەردشی گەردوون چەرخی بەد ستەم | تێکی دا دەزگای شاهانی حەتەم |
دوژمنی شاد کرد بە خاک و ئاومان | ناوی گوم کردین زەلیل بوو ناومان |
نەماوە خەوم ئارامم قاتە | تەمی هەناسەم لە سەماواتە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|