هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان  (1934) 
by ناری

دەربارەی کچێکی ئەرمەنییە کە بۆ کوڕێک موسڵمان بووە

هەی زومرەی خاریجە ڕۆحم بە فیداتان بۆ غیرەت و بۆ هیممەت و بۆ عەهد و وەفاتان
بێ فائیدەیە لافی عەجەم بۆ چی کە ئێوە کاری سەری سەد نێزە ئەکا، زەخمی نیگاتان
گەر لەشکری ئینگلیزە، وەگەر فەوجی فەرەنگە ساحیب زەفەرن، سەد قەل و بەردێکە لە لاتان
ئیمامی عەلی، یاوەری ئەم فەوجە غەریبە سەرهەنگە عومەر، حەزرەتە سەرتیپی سوپاتان
دەک من بە فیدای، یاوەر و سەرعەسکەری وابم قوربانی سەر و گەردنی سالاری وفاتان
سستی مەکەن ئەی مەجمەعی ئەسحابی هیدایەت یاڕەب لە منی خەستە کەوێ تیری قەزاتان
پەردەدڕی هەر دوژمنە، خۆ هەیبەتی ئێوە تیغی هونەری خەنجەری خوێنڕێژی جەفاتان
جەللادی سەری ئەرمەنی ئێوەن بە ئیشارەت گەردن شکەنی --- بای چاکی کەواتان
چون ئەو کچە زۆر تالیبە بۆ دینی محەممەد دەس هەڵ مەگرن ئێوە بن و زاتی خواتان
کاری چییە وا بێ هونەری بەهجەت ئەفەندی شابەندەری کۆنە قەرەچی، تف لە حەیاتان
عەیبی نییە وا تەجرەبە کەن، خێرە بە دینم ئەووەڵ بەسەر ئاور، دووە شمشێری قەزاتان
مومکین نییە تەعریفی وەفاتان بە حیکایەت خاریجە لە تەحریری قەڵەم، وەسف و سەناتان
هەرچەندە بە جیسمانی ئەمن غایبم ئەمما بەخوا دڵەکەم سابیتە هەر لەحزە لەلاتان
خاڵین لە خەلەل، هەر یەکە مومتاز و ڕەشیدن ئەهلی عولەما و حاجی و ئەسحابی گەداتان
شێری زەفەری دەوڵەتی ئەربابی نەجاتن دانەی گوهەری ڕۆمن و ئێرانە بەهاتان

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse