هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ
Appearance
| هەڵۆ بەرز فڕی کەوتە سەر شارێ | تیری پەڕی خۆی هێنایە خوارێ |
| ئەوی نەدیمی پیاوی گەورەیە | ئەبێ «چاک بێژ» بێ دەوران دەورەیە |
| دڵخۆشی نەخۆش، دەرمانی دەردە | خەڵک بێزار ئەبێ لە بگرە و بەردە |
| دوکتۆرێ هاتووە ئەڵێن کەححالە | تێی ورووژاون ئەڵێی دەججالە |
| بۆ موستەشفاکەی ژوور شار ڕام کێشە | ڕازیانەم خوارد و بوو بە زگ ئێشە |
| دوومەڵان بۆیە پێی دەڵێن زۆڵە | بەبێ تۆو دەڕوێ لەو دەشتە چۆڵە |
| ئەڵێن گوڵەژەن لە هەموو ماڵێ | ئەگەڕێ و دەرپێی لێ دادەماڵێ |
| من بۆیە بستەم هێندە خۆش ئەوێ | چی لە دڵ دایە ڕاست دەردەکەوێ |
| وتیان پێغەمبەر بە کوێدا سەرکەوت | وتی پەیژەکەی عیسای بەدەست کەوت |
| کابرا وتوویە «میقروبی - هەی دەێ» | میقرۆب ئەوەیە کە لە لاوە دێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 443
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|