هەڵبەستی پەشیمان
Appearance
کفرە لای من لە یار ڕەنجان | پێی لێ ئەنێم ئەی زوهرەی جوان! |
هەرزەگۆییم کرد هەرچیم وت، | وا ئەو چڵکەم بە فرمێسک شت، |
بە فرمێسکی پەشیمانی، | ئەی زوهرەی ناز، زوهرەی جوانی! |
من ژیانم، گیانم، هەستیم، | هیوام، تاسەم، شادیم، مەستیم، |
بیرم، هۆشم، هەرچیم هەیە | بەهرەی جیلوەی ئەو زوهرەیە |
کەڕووی لێ نیشت گەردی شیعرم، | هەی جوانەمەرگ خۆم! هەی بمرم! |
ئەی ڕووناکیی ڕێی باوەڕم! | خوای بەهەشتی دڵی تەڕم! |
قیبلەی عەشقم! هۆی ئاوازەم! | هێلانەی هەڵبەستی تازەم! |
چۆن ئەتوانم بڕەنجم لێت؟ | هەی خاک بەسەر! ئینسانی شێت! |
تۆ بی زەردەخەنەی چاوت | لێوی بە عاستەم تۆراوت، |
تۆ بی سپیەتیی شان و مل | لە عاستی ڕووتی و یەخەی جل |
تۆ بی بەستەی ڕۆیشتنت، | لەوحەی ڕەسمی دانیشتنت |
تۆ بی بەبینترین نەغمە: | شڵپەی ماچی ئەو ناو دەمە! |
تۆ بی هەموو جیلوە ی جوانیت: | لێم خۆش بە، دڵم ڕەنجانیت! |
ئەی زوهرەی ناز! زوهرەی جوانی! | گەردنکەچی چاوەڕوانی |
وەستاوم سا دڵم خۆش کە، | شیعری پیشووم فەرامۆش کە! |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|