هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار (I)
Appearance
| هەوای وەیشوومەی مەیلەکەی دڵدار | مەزرەعەی شادیم فەوتان وە یەکجار |
| قازانجم غەمە لەگەڵ سەرمایە | ئیتر چ باکم گەرما و سەرمایە |
| غەم لە جێی خۆشی نائیب مەنابە | عوشڕەتم مودام بادە و شەرابە |
| موتریبا لە چاو منت کەوتبێ | مەقامێ بڵێ کەس نەژنەوتبێ |
| غەم بێ حیساب و سەر و سامانە | سەداکەت شیفای دەرد و زامانە |
| بەدڵ تیمار کە زامی بیمارێ | لەو دەم و مەقام ڕەحمەت دەبارێ |
| زامار حەربەی موژەی دڵدارم | بۆیە وا مودام دیدە خوونبارم |
| مەگەر برینم وەختێ ساڕێش بێ | من و یار ئیتر نە کەس نە خێش بێ |
| ئەی بەختە ئاوێ بدە وە چاودا | ئەوا سووسکەی دڵ خنکا لە داودا |
| ڕەحمێ کە بە حاڵ گرانیی دەردم | بە ڕەنگی زەرد و هەناسەی زەردم |
| یا من بەدبەختم یا یار بێزارە | وا ڕەنگم خەزان ئەشکم بەهارە |
| شێواوم وێنەی قەیسی عامیری | ناوم نەجمەدین لەقەب سابیری |
| نەخۆشی باتین ئەگەر زاهیر بێ | مەسڵەحەت وایە بەندە سابیر بێ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|