هەنگ کە لە گوڵ و میوە ئەنیشێ
Appearance
| هەنگ کە لە گوڵ و میوە ئەنیشێ | بە مژین مایەی هەنگوین ئەکێشێ |
| چزۆکەی ژاری تاڵی تێدایە | هەنگوینیش وا خوا فەرمووی شیفایە |
| ئەمە نموونەی حاڵی دنیایە | شیرینی تاڵی هەر لەگەڵدایە |
| ئادەمیزادیش زۆرتری وایە | هەر چاکەیەکیان بەدی لە دوایە |
| هەنگ بۆیە ناوی بە چاکە ئەبرێ | کە پێیەوە دای، ئەو خۆیشی ئەمرێ |
| کاشکی بەدکاریش وەک ئەو بوایە | کە پێیەوە دای خۆی بمردایە |
| مار تا لێی نەدەی وەزندی نییە | شێر ئەمان ئەدا و پیشەی مەردییە |
| بەڵام دووپشک و هەندێ لە ئینسان | لەبەر قین نییە، بووە بە خوویان |
| ئەڵێن کە شەیتان خراپیان ئەکا | خێر!! شەیتان هێشتر لە دوامان ناکا |
| ئای بۆ خواپێداو کە لەگەڵ بەدکار | لە جێی خراپە، چاکە بکاتە کار |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 764
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|