هەندێ کەس خۆیان کردووە بە ژاپۆن
Appearance
| هەندێ کەس خۆیان کردووە بە ژاپۆن | دەست ئەوەشێنن پێت ئەڵێن پاردۆن |
| تۆیش کە لەوانە فرسەتت زانی | پیاکێشە و بڵێ منیش نەمزانی |
| کیسەڵ دووپشکی ئەپەڕاندەوە | چزووی لە پشتی هەڵچەقاندەوە |
| پرسی: چی دەکەی؟ هەی بەد کردەوە | وتی: چزووی خۆم تاقی کردەوە |
| درۆیشی ئەکرد خووی ئەسڵی وابوو | ئەگینە قینی چی لە دڵا بوو؟ |
| بە دووپشکیان گوت: زستان ناتبینین | وتی: زۆر قەدرم دەگرن بە هاوین |
| بۆچی بە دووپشک بڵێن بێعارە؟ | هی وامان هەیە زستانیش دیارە |
| هەڵەبجە ڕاوی بەرازی باوە | «یەکانە»ی ئەم لا هێشتا هەر ماوە |
| مشک و بەراز و کوللەمان زۆرە | هێند بێئینسافین نایکەین بە نۆرە |
| زەردەواڵەیەک ئەگەر بکوژی | خورمای شیرینی بەهەشت ئەمژی |
| زەردەواڵەمان ئاورووژاندبوو | خوا پاراستینی شاریان لێ تێک چوو |
| فیشەکی «هەوا» زوو ئەکوژێتەوە | فیشکە شێتە لێت نابێتەوە |
| جاران بۆمبایان ئەبرد بۆ ماسی | خوای ماسی، بۆمبا کەوتە کەساسی |
| قەشە و مالووم و گەچ و کەچ ناسی | کەوتوونە کوورەی مەلای هەیاسی! |
| زەمانێکیش بوو کە ئەتگوت بۆمبا | بەند نەدەبووی تا بەندەرگەی بەمبا |
| ئێستا ئەو هەورە نەما، هەساوە | لەعنەت لەو کەسەی لە خەڵکی داوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 561 و 167
1939/04/06
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|