هەندێ چشت هەیە قەدری نازانی
Appearance
| هەندێ چشت هەیە قەدری نازانی | کە ڕۆیی لە دوای ئەو پەشیمانی |
| بە پیری خۆشی جوانیت دێتە بیر | جوانیش کە ڕۆیی نایەتەوە گیر |
| کە نەخۆش کەوتی ئەڵێی ئاخ و داخ | هیچ خۆشتر نییە لە بەدەنی ساخ |
| پارەیش لە سەرفی خۆت ئەتۆرێنی | نایخۆی خەمیەخۆی کە ئەیدۆڕێنی |
| کە بە جلی جوان پیاو پەسەند ئەکەی | لە لای هونەرمەند خۆت بە پەند ئەکەی |
| فریشتە هونەر نییە کە چاکە | لە شوێنێکدایە لە بەد بێباکە |
| ئەگەر ئازایە با بێتە ناومان | ئەویش وەک «هارووت» ئەخەینە زیندان |
| بیدە بە دوژمن بە سەرفرازی | بەڵام لە دۆستت چشتێ نەخوازی |
| هەرچەند شاردنەوەی سڕ سەر سڕ ئەکا | سڕ نەشاردنەوەیش سەر لەبەر ئەکا |
| بە جەزای گوناە با تووناوتوون بی | نەک شەرمەزاری عەفووی دوژمن بی |
| وەک «دیۆژن» بە، سێبەرت نەوێ | لە کووپەی خۆتا، ڕاکشێ شەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 695
1943/01/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|