هەندێ «کەللە» هەن کە مێشکیان تیایە
Appearance
| هەندێ «کەللە» هەن کە مێشکیان تیایە | هەرچی کە ئەیڵێن لای «نادان» بایە |
| هەندێ وەک «تەپڵ» کە پڕە لە «با» | با، دەنگی ئەوان بۆ ڕێی دوور ئەبا |
| مەلایەکی باش، مەلای دێیە بوو | جاش مەلایەک هات بە گژییا چوو |
| وتی: خەڵکینە ئیمتیحانمان کەن | خۆ شوکور ئێوە زۆر چاک تێئەگەن! |
| وتی: سا مەلا! گایەک بنووسە | تۆ نەتخوێندووە، زوبانت لووسە |
| مەلا «گا»ی نووسی بە دوو حەرفی ورد | هێندە ورد بوو کە چاو کاری لێنەکرد |
| ئەوی تر ڕەسمی گایەکی کێشا | هێندە زەلام بوو باری ئەکێشا |
| خەڵکەکە وتیان: ئەمە گامێشە | ئەوی تر لە «گا» ناکا، «گوومێشە» |
| جا ئێستاش فکری «عەوام» هەر وایە | زۆر کەسمان تێکەڵ بە کەر و گایە |
| ئەگینە دانا چۆن باوەڕ ئەکا؟ | لەم شەڕە «هیتلەر» سەری خۆی دەرکا |
| نەخوازەڵا خودای عادل و عالم | چون مەخلووقی خۆی ئەدا بە زاڵم؟ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 679
1942/08/13
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|