هەندێک لە ناڵەی کۆن
Appearance
| خوایە زیندەگی بدە بە دڵم | هێندە دڵمردووم بۆ خۆم خەجڵم |
| من خۆم نازانم داوای چیت لێ بکەم | هەر ئەوەم ئەوێ ڕێی لای تۆ دەرکەم |
| شێتی وا هەیە شەق ئەوەشێنێ | عاشقە و شێوەی شێتی ئەنوێنێ |
| من دێوانەی تۆم بە تاقی تەنیا | وا شەق هەڵئەدەم لە هەردوو دنیا |
| ئەو ڕۆژەی گڵی لەشت داڕشتم | تۆزێک لە لقای خۆتت تێ خستم |
| وا بەو مایەیە گەیشتمە مەرام | تەنها تۆم ئەوێ دنیا پەشمە لام |
| ئەوەی بە ماڵی دنیا بایییە | چاوی لە گەنج و پادشایییە |
| پیشەی هەڵکردی من گەدایییە | مەیلی تۆ بۆ من شادی و شایییە |
| ئەزانم منت بۆ خۆت دروست کرد | هەوڵ و حەسوودیت لە دڵم لابرد |
| تۆ بۆت دانابووم من بەشی خۆم برد | کەوابوو هیچمان زیانمان نەکرد |
| خۆت لە قورئاندا ئاوەهات فەرموو | «رضی الله و رضوا عنه» |
1945
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|