هەناسەم هێندە مەغرورە لە با ڕەش مەرحەبا ناکا
Appearance
| هەناسەم هێندە مەغرورە لە با ڕەش مەرحەبا ناکا | بە غەیری دڵ کە مەسکەنیە خەیاڵی ماسیوا ناکا |
| ئەزانی چاوی تۆ دایم لە خوێنی دڵ منا مەستە | بە بیماری ئەمێنێتۆ پزیشک هەرگیز دەوا ناکا |
| حەنا سابت نییە ڕەنگی وەفا هەر خوێن دڵ زانی | لەپەنجەی دڵبەرم بڕوانە قەت مەیلی حەنا ناکا |
| ئەوەند تینووم بە لێوی تۆ بە شیریش گەر لەت و کوت بم | تەسەللامە بە ئاوی تێغ و ڕۆحم حەلوەلا ناکا |
| سەفارەتخانەکەی قەلبم بە قووەی جازبەی ئەبرۆت | تەلیفوون خانەیە لازم بە قووەی کارەبا ناکا |
| ئەگەر حوسنت بە عامی بێ منیش وا شێت و شەیدا نیم | بە شوعلەی ڕۆژ پەروانە سەما هەر وەک چرا ناکا |
| ئەگەر قانع بە ئومێدی وساڵت بێ چ بێ سوودە | لە گوڵزاری کەواکب کەس گوڵاوی پڕ بەها ناکا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|