هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ
Appearance
| هەمیشە چشتی باریک ئەپچڕێ | هەودا باریک بێ، دیارە بەرناگرێ |
| ئیللا بنیادەم کە بە ئەستووری | دەپچڕێ یەعنی لەبەر مەغروری |
| ئەوی کە لە خۆی بایی بێ: بایە | هەر گینگڵ ئەخوا ئەوی بای تیایە |
| ڕۆحیش بایەکە مایەی هەناسە | ئەوی هەناسەی تەنگ بێ کەساسە |
| خوا ڕۆحی هێندە شیرین کردووە | بە کەساسیش بێ خەڵک بۆی مردووە |
| هی وامان دیوە کوێرە و بێ نانە | هێشتا بە هیوای ژین و سەیرانە |
| خۆ تەماعکاری وا لە پیاو ئەکا | چاوی تێر نابێ مەگەر لە خاکا |
| نەوجوان چاکە بۆ شەڕەکوتەک | گورگ پیر بوو دەبێ بە مەسخەرەی سەگ |
| سووخۆر نابووتی مایەی پێ دەبڕێ | مەنجەڵ کە بزێ، دیارە کە ئەمرێ |
| حەرام ئاوڕت لێ ئەداتەوە | وەک ڕەگی گولی هەڵئەداتەوە |
| پشت بە پشتیوان کە کەوتیە دیوان | کاتێکت زانی کەوتیە ژێر دیوان |
| جاران دەرپێمان بە بەنەخوێن بوو | حەرام نەترازا و سەرمایەی سوێن بوو |
| ئێستا لاستیکە کە هیچ ناترازێ | سەد سوێندی پێ بخۆ بە نێرکە پیازێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 598
1940/05/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|