هەر کەسێ کەوتە ناو ئەم جیهانە
Appearance
| هەر کەسێ کەوتە ناو ئەم جیهانە | ئەستێرەی بەختی لە ئاسمانە |
| ئەو خواپێداوەی ئەستێرەی گەشە | هەرچی خوا بەخشی ئەو خاوەند بەشە |
| ئەوەیش ئەستێرەی سیس و بێ فەڕە | دانای دنیاش بێت، هەر ئاخرشەڕە |
| خوا دنیای بۆ کەیف هێنایە بەرهەم | کێ توانیویەتی بڵێ: منیش هەم؟ |
| بەدبەخت ئەوەتە کە بە عەقڵی خۆی | ئەڕوا بەڕێدا، کەچی نالوێ بۆی |
| جاران کە شارێک پادشای ئەمرد | شایان حەواڵەی ڕەئی باز ئەکرد |
| باز بەسەر کێدا بنیشتایەوە | ئەوە مەلیک بوو، ئەبڕایەوە |
| سا چی بکەم ئەگەر من لەوێ ئەبووم | بە بۆنی کەباب، باز ئەکەوتە دووم! |
| ئەو چاکتر کەوا شاهیم دەس نەکەوت | بە کاری دیوان دڵم نەئەسرەوت |
| ئەم بێ خەفەتیە و سەرئازادییە | دەس کێ ئەکەوێ؟ خودادادییە |
| یەکێ بە ئەسپێ بووە بە داماد | یەکێ ڕەنجەڕۆ بووە وەک فەرهاد |
| هەرچی بێ هەمووی ئەبڕێتەوە | چاکەیە بۆ پیاو ئەمێنێتەوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 770
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|