هەر کەسێک
Appearance
هەر کەسێک شاهی پەرست، بۆ ئاخری ڕیسوا دەبێ | دائیم و دەرهەم خەریکی مەخمەسە و غەوغا دەبێ |
شاهیدی ئەم ئیددیعامە، هەر لە شادا دیارییە | عەدڵی شاهی پەهلەوی کەی هەر وەکوو کیسرا دەبێ!؟ |
خەرمەن و مەحسوولی کێوی بێستوون هەر ناڵە بوو | هەرکە تووی مەجنوون بکێڵێ، فیرقەتی لەیلا دەبێ |
نەفسەکەت شەهوەتپەرستە، بێتو گوێچکەی لێ گری | ئیش و کارت ئۆف لە چاوی سەلمە و عوزرا دەبێ |
تیاتڕۆیە نەفس، بازی پارە بۆچ بەربا ئەدەی!؟ | تیاتڕۆ هەرکەس بچێ تیایا تڕۆ و ڕیسوا دەبێ |
ماڵەپیتێنی مناڵە شەرت و بەینی عاشقان | پیاوی عاقڵ چۆن بە کاری هیچ و پووچ شەیدا دەبێ |
حورمەتم نازانن ئێوە ئەی کوڕانی کوردسان | پاشی مەرگی «قانعی» کەی قانعێ پەیدا دەبێ!؟ |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|