هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم
Appearance
| هەر چەندە دەمێکە لە خەما غەرقەیی خوونم | هەر لەحزە لە دەس جەوری فەلەک مات و زەبوونم |
| بەسراوە بە زەنجیری ئەلەم گەردەنی شەوقم | مەشهوورە لەناو ئەهلی جیهان شۆری جنوونم |
| ئەلفی قەدەکەم ڕاست وەکوو تیری خەدەنگ بوو | وا خەم بووە ئێستاکە، ئەڵێی، حەلقەیی نوونم |
| مەعشووقە کە وا موونیسی ڕۆژ هەمدەمی شەو بوو | وەک ئاهوویی ڕەم کەردە لە چنگ بەختی نگوونم |
| دڵ مۆڵکی عەجەم، عەسکەری خەم، لەشکری سالار | وێرانی ئەکا ئاخری بێ سوودە فسوونم |
| مەرهەم کە شەفابەخشی برینە بە حەقیقەت | وەک داخی لە سەر داخە، لە بۆ داخی دەروونم |
| چونکوو هەموو شێواوە جیهان تەرز و ڕەوشتی | یەکسانە لە لام شادی و خەم، بوون و نەبوونم |
| سەد شوکری خوا مەرکەزی سەد میحنەت و دەردم | وا تێ مەگە لەم دائیرەیی چەرخە بیروونم |
| تاهیر وەکوو مەجنوون لە خەیاڵی ڕوخی لەیلا | دێوانە، لە سەحرا و سەراسیمە لە توونم |
| This work was published before January 1, 1931, and is in the public domain worldwide because the author died at least 100 years ago. |