هەر وەکوو تام و مەزەی حەڵوا لە بڕوێشا نییە

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هەر وەکوو تام و مەزەی حەڵوا لە بڕوێشا نییە  (1934) 
by ناری
هەر وەکوو تام و مەزەی حەڵوا لە بڕوێشا نییە زەڕڕەیە بۆنی خوا دۆزی لە دەروێشا نییە
زەلزەلەی ئاخر زەمان و ڕەغبەتی فیسق و فجوور بۆیە تەئسیری لە سۆز و زیکری هووکێشا نییە
نێر و مێ یەکسانە ئەمڕۆ لای دڵی دێوانەدا زەرگی ئەو فەرقی لە لێدانی پەس و پێشا نییە
بێ ڕیازەت سەیری گوڵزاری تەریقەت موشکیلە لەززەتی شیرین لە شانەی شەهدی بێ مێشا نییە
تاقەتی باری ئەمانەت شێری مەیدانی ئەوێ حەملی ئەو بارە لە قووەی قاتری ڕێشا نییە
قەتعی ڕێگەی مەعریفەت نەفسی موتیعی لازمە حاڵەتی نەرمی لە کەللەی ئەسپی سەرکێشا نییە
دانەیی لوئلوء مەقامی خەزنەیی شاهانەیە گەوهەری شاهی لە ڕەشکە و باری کاکێشا نییە
ئەسپی نەژدی لازمە بۆ قەتعی ڕێگەی مەعریفەت سورعەت و جەولانی نەژدی قەت لە گامێشا نییە
گوڵشەنی حەق بولبولێکی نەغمەخوانی لازمە سۆزی ئەو نەغمە لە باڵی زەرگەتە و مێشا نییە
بێ خەوی و خۆراکە دایم کار و پیشەی تۆبەکار خۆ خەو و تێری لە خانەی خەڵوەت ئەندێشا نییە
سەفوەتی سۆفی لە شانە و ڕیشدا دەرناکەوێ نووری دەروێشی لە پرچ و ڕەشتی و کێشا نییە
پەشمە و غارە لە بەینی سۆفی و دەروێش و شێخ ئەو کەسەی یاری دەوێ کێشەی لەگەڵ خوێشا نییە

This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:

  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.

Public domainPublic domainfalsefalse