هەر وەکوو «نەفی نەفی» ئیسپاتە
Appearance
| هەر وەکوو «نەفی نەفی» ئیسپاتە | زوڵم لە زاڵم وەک حەسەناتە |
| ئەڵماس بە بەردی بێ قیمەت ئەشکێ | کە شکا ئیتر پێکا نالکێ |
| بەڵام «ڕووسووری» چاری کراوە | باوکی ماقووڵ بێ، بۆی داپۆشراوە |
| پیاوێ کە دەستی لە دەست هەڵبڕا | زۆری پێ نەچوو پێی هەڵاواسرا |
| شەرتە ئەو دەستەی کە هەڵدەبڕێ | ئەبێ دەستێ بێ بۆ دزی نەبڕێ |
| هەندێ موسیبەت کە خوا ئەینێرێ | بە سەدای کردەی بەدمان ئەژمێرێ |
| کە دەستت بەسەر پشیلەدا هێنا | ڕەگی کۆتر و کەوی دەرهێنا |
| عەرش کە بە ناڵەی هەتیو ئەلەرزێ | بۆچ بەو لەرزەیە «هیتلەر» ناتەزێ؟ |
| تا ڕووی سەر زەمین بە خوێن سوور ئەبێ | گێپەڕەی ملی ئەو ئەستوور ئەبێ |
| بەهار بۆ جوان خۆشە بگەڕێ | داری پیر بە بای بەهار نالەرێ |
| پیری و جوانی تێکڕای زەحمەتە | یادی جوانی بۆ پیر حەسرەتە |
| پیر تەقاویت بوو، ناکەوێتە یاد | ئیتر دایئەنێن بە نەفسی زیاد |
| نازانن خۆیشیان وایان بەسەر دێ | گۆڕ وایە بەدکار دەری کەن لە دێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 663
1942/03/26
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|