هەر منم شێتم بە تەنیا بوومە خەمخواری وەتەن
Appearance
هەر منم شێتم بەتەنیا بوومە خەمخواری وەتەن | وا لەسەر شانم بەدایم بار و سەرباری وەتەن |
شین و گریانم نەدی بێ دەرد و خەم بێ کاسبی | نایەڵێ ساکن ببێ دڵ ئێش و ئازاری وەتەن |
هەر بە ئوممێدم لە سوبحا پێکەنینی خونچە بێ | بولبولێکم عاشق و شەیدایی گوڵزاری وەتەن |
سەر بە قوربانی کەسێ بێ قەدری خاکی لا ببێ | نایەوێ ژین و ئەکا ڕۆحی فیداکاری وەتەن |
زیکری من غەیری وەتەن حەرفێ لە دڵما ڕێی نەما | یاڕەبی هیچ کەس نەبینم وا گرفتاری وەتەن |
وەک زڵێخا بۆ خەریدی جەماڵیی یۆسفی | بۆ نەدەم خوێناوی جەرگم بۆ خەریداری وەتەن |
مردنم نادەم بە ژینی زیللەتی و بێ حورمەتی | خۆشە گەر بیشمکوژێ ژەهری دەمی ماری وەتەن |
نامەوێ قەسر و قسوور و نیعمەتی خۆشم ببێ | با سەرم بشکێ بە گۆشە و سووچی دیواری وەتەن |
گوڵ لە باخی غەیرەتا، کەی من بە سەرما کەم گوڵێ | بۆ فەرەحبەخشی دڵم بێنن قولێ خاری وەتەن |
قەدری پێ نادا بە گەنجی هیچ کەسێ تا پیر نەبێ | تا نەسووتێنێ دەروونی حەملەیی ناری وەتەن |
گەر درەختێ بێ سەمەر بێ سێبەرێکیشی نەبێ | هەڵکەنی خالق لە بێخا با نەبێ داری وەتەن |
چەند گرۆهێ بوو لەمەو پێش ئێستە هەروا باقییە | بوونە میکرۆب و نەما شێرانی سەرداری وەتەن |
جێی ئومێدی دڵ ئەبەد نابێ کرمڕێز بێ کەسێ | گەر نەبێ جەرگی لەت و ئەندامی بیماری وەتەن |
قارەمانیی تێگەیشتن بۆیە نایاب و کەمن | ئەیگرێت و ئەیکوژێ زەهری دەمی ماری وەتەن |
گەر بنووسرایە بە کوردی ژین و تەئریخاتمان | شوعلەوەر بوو ئێستە یەکسەر شوێن و ئاساری وەتەن |
سەد جنێوم پێ بدەن هێشتا زمانم تیژ ئەبێ | وا ئەزانم شۆرەتم ئەڕوا بە بێ عاری وەتەن |
موفتی تۆ ئەمری ڕەفیقێکت نەبوو هاوعومری خۆت | بەسیەتی تاکەی ئەکەی هەیهات و هاواری وەت |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|