هەر قینە دڵی دۆست ئەڕەنجێنێ
Appearance
هەر قینە دڵی دۆست ئەڕەنجێنێ | «حیلم» ئاگری قین دادەمرکێنێ |
«شەیتان» یەکێکی داناوە لێرە | کورتەباڵایە و چاوێکی کوێرە |
شەیتان لاسایی ئەو ئەکاتەوە | بە بێ «شخارتە» ئاگر ئەکاتەوە |
«دەهۆڵ» بەو دەنگە بەو شیڕەتییە | سەری بێ مەغزە و هەوای پەتییە |
بەڵام سەد عاقڵ هەڵدەپەڕێنێ | هەزار کەس لە دوور بۆ شایی دێنێ |
چاک ئەڵێ ماڵی بەدکار ئاوا بێ | تاریکی نەبێ، ڕۆژ قەدری نابێ |
بە زستان ئینسان ئاگر یاد ئەکا | هاوین قیمەتی بەفراو زیاد ئەکا |
دەوران دەورانە هاوین و زستان | لەسەر هیچ حاڵێ نامێنێ ئینسان |
نەخۆشی قەدری ساغی ئەنوێنێ | برسێتی تامی نانت بۆ دێنێ |
هەندێ کە لە پڕ دەوڵەمەند ئەبن | یا پیاو ئەکوژن، یا ئەیدەن بە ژن |
تازە دەوڵەمەند خانوو ئەکڕن | یا ئۆتۆمبێلی تیا لێ ئەخوڕن |
لەوە ناپرسن خەڵکی ژێر کەوێ | شاهی هەر خۆشە بۆ تەنها شەوێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 714
1943/07/15
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|