هەر زەمان ئەو تورکی مەستە ئارەزووی نێچیر ئەکا

From Wikisource
Jump to navigation Jump to search
هەر زەمان ئەو تورکی مەستە ئارەزووی نێچیر ئەکا  (1967) 
by ناتیق
هەر زەمان ئەو تورکی مەستە ئارەزووی نێچیر ئەکا کۆمەڵی عاشق لە حەلقەی پەرچەما زنجیر ئەکا
گا بە شەڕ شمشێری ئەبرۆی چاک ئەکا دڵ گا میهر خەمزەکەی بۆ بەقیە قولاپی مووژەی جووت گیر ئەکا
کافرەی بێ مروەتە وەک دەرسی سیحری خویندبێ چاوی ئەگلێنێ جیهانێ سەربەسەر تەسخیر ئەکا
تیرەباران ماڵ ئەکا وێران و من بەختم هەیە یار بە پەیکانی مووژەی وێرانی دڵ تەعمیر ئەکا
گا بە نەشتەر هەڵدڕن جەرگم بە گوێزان بمجنن ئاگری عیشقی لە دڵما تاکو دێ تەئسیر ئەکا
پێی بڵێن بۆ قەتڵی ئاشق حاجەتی خەنجەر نییە خەمزەکەی موژگان و ئەبرۆی کاری تیر و شیر ئەکا
عیللەتی پیری قەدی چەماندمەوە وەک ئەبرۆت عەشقی باڵاکەت بەڵایەکە جیهانێ پیر ئەکا
گوێ مەدە قەولی ڕەقیبی سەگ سیفەت قوربانی تۆم بەدڕەوشتە حەز بە فیتنە و شۆرش و تەزویر ئەکا
ناتیقی خۆتت بە دەردێک کوشتووە شام و سەحەر شەرحی هیجرانت بە خوێناوی دڵی تەحریر ئەکا

This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:

  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).

Public domainPublic domainfalsefalse