هەر بڵێی ئەزم وا هەڵدەبەزم
Appearance
| هەر بڵێی ئەزم وا هەڵدەبەزم | هەموو شەوێکت نابێ بە بەزم |
| «پیروەیسی خلک» ئەیگوت سەردەمێ | مێ بووگە وە نێر، نێر بووگە وە مێ |
| خوا ژنی بە ژن درووست کردووە | ماڵ و زاووزێی پێ سپاردووە |
| موویان درێژە عەقلیان کورتە | ئیتر چیانە لەم جرت و فرتە؟! |
| ئەوەی لە کاری خوا ڕەخنە ئەگرێ | هەر دەردیسەری و شەڕی پێ ئەبڕێ |
| ئێمە هەر بەوە ماڵمان وێرانە | کلکی تەورەکە لقی خۆمانە |
| خۆشە ڕووبەڕوو دوژمنت دیار بێ | نەک بە دەستی خۆت پێت بریندار بێ |
| بۆ ئازادیی گەڵ مردن شایییە | لەگەڵ خۆ هەرچیت کرد خۆڕایییە |
| ئەمانەی خۆیان کردوە بە گەورە | دنیای دینارە تێکڕا بە دەورە |
| سا خوا لەمانەی گیانیان فیدا کرد | بەیداخی بەرزی گەلیان بەرپا کرد |
| هێندێکی وامان بۆ پێ بگەیەنێ | میللەت لە چنگی زۆردار دەربێنێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 904
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|