هەرچەند کە ڕادیۆ دەنگ ئەداتەوە
Appearance
هەرچەند کە ڕادیۆ دەنگ ئەداتەوە | گوێ ئەگرم بۆ ڕاست بە ئاواتەوە |
یاڕەبی ماڵی درۆیان شێوێ | درۆی وا دەکەن ئەوەندەی کێوێ |
بۆیە لە درۆ ناپەرموونەوە | چونکو ڕووبەڕووی یەک نابنەوە |
لەمەیشا پەنجەی جوولەکەی تیایە | خومی شێواوە، کەوتۆتە کایە |
هەرچەند قەلەکەی «پەروین» ئەقڕێنێ | لە ڕادیۆ ڕاستر قسەی بۆ دێنێ |
پشیلە بەرەو قیبلە چاو بشوا | میوانێکی دێ کەر و بار لە دوا |
لە تێبینیدا وەک «ئینگلیز» وایە | دوو جار ئەپژمێ ناچێتە کایە |
بەڵام کابراکەی دۆستی «ئەڵەمان» | بێ سەبر و بێ جەخت ئەچێتە مەیدان |
سەگی هار چلەی تەواو بوو ئەمرێ | هەرچی تووشی هات بۆیە ئەیگرێ |
هەزار و نۆسەد چلی تەواو کرد | لە چل و یەکدا هاکا «هیتلەر» مرد |
بەخوا تاقەتی بەشەر نەماوە | دنیای گوڵ گوڵی کرد ئەم خوێناوە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 633
1941/07/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|