هەرچەندە قسەی شێخ و مەلا حیکمەت و پەندە
Appearance
| هەرچەندە قسەی شێخ و مەلا حیکمەت و پەندە | یاساغە لە کن تورک زوبان و هەمەوەندە |
| هەرچەندە دوڕ و گەوهەرە گوفتاری مەشایخ | دێوانە شعووری نییە میسقاڵی بەچەندە |
| دەردێ کە نیشانەی ئەجەلی پێوە چ جێگەی | تەرکیبی مەعاجین و شەراب و گوڵ و قەندە؟ |
| هەرکەس کە بریندارە بە شمشێری ئەحباء | داروویی ئەتیبا بە جەڕاحاتی گوزەندە |
| کارێکی بە من کردووە ئەو شۆخە بە ئەبرۆ | نەیدیوە کەس ئەم زامە لە شمشێری بڕەندە |
| بازاڕی نەبات و شەکەری میسری شکاوە | لەو شوێنە کە غونچەی دەمی هێناوە بە خەندە |
| هەرچەندە کە ئەو خوسرەوە ئازاری دڵی دام | گشتی بە دڵی سابیری شیرین و پەسەندە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|