هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش
Appearance
| هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش | لە دوای عەوداڵین بە هەوڵ و پەرۆش |
| هەر ئەمەندەیە هەتا تێر ئەخۆین | لە دوای تێرخواردن دەستی لێ ئەشۆین |
| کە زیادەخۆری لە حەد سەرکەوێ | حەبی ڕەوانی و حوقنەمان ئەوێ |
| دوای ئەوە ئیتر هێندە زۆر ناخوا | تەمێ خواردوە بە پارێز ئەڕوا |
| بەڵام دەوڵەت و پارە هەتا بێ | هەر دەڵێ کەمە بۆم تێکە بابێ |
| موبتەلای پارە «ئیمتلا» ناکا | تا بە گۆڕەوشار ئەدرێ لە خاکا |
| پارە بۆ پیاوی خواپێداو چاکە | کە لێی ئەبەخشێ بە خێر و چاکە |
| دەوڵەت ئەوەیە کەوا لە دوا خۆی | ناوێکی چاکە بە جێ دێڵێ بۆی |
| جاران ئەیانگوت: لیرە لغاوە | لێرە ئەفسوونی بانقەنەوت باوە |
| لێفەی بانقەنۆت عەیب داناپۆشێ | دانا بۆ لەشی پاک تێ ئەکۆشێ |
| ئەمانە پەندی ڕێی ئینسانییە | چی بکەین مەیلی خەلق بە شەیتانییە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 844
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|