هەرقەومە قەولی سەفەر بەریەتی
Appearance
هەر قەومە قەولی سەفەر بەریەتی | ئەم کوردە دایم شەڕ لە سەریەتی |
یا بە چەپۆکی دوژمن پەشێوە | بۆڵێ لە زیندان بۆڵێ لە کێوە |
یا هەر خۆبەخۆ ئەنیشنە یەک | داری یەکێتی دەردێنن لە ڕەگ |
ئەم داخە ئاخۆ کەی سامانی بێ؟ | ئەم دەردە ئاخۆ کەی دەرمانی بێ؟ |
لە کوردستانا دەمانچە و تفەنگ | خۆزگە نەم ئەبیست نەم ئەدی بە ڕەنگ |
وەختێ کە ئەچین پاسیان بۆ ئەبڕین | بۆ ئەوەی دز و جەردەی پێ بگرین |
کەچی هەر خۆمان ئەبین بە جەردە | چەتەیی ئەکەین لەم کێو و هەردە |
هەزار کار ئەکەین لە دێهات و شار | بە هۆی پاسەوە ون و نادیار |
ئەو بێچارانەی کە وا ئەکوژرێن | پاسدار ئەیکوژن بەڵکوو نەناسرێن |
ئەگەر نا ئەوەی چەتەی ناودارە | ڕاووڕووت ئەکا بۆ پووڵ و پارە |
خۆی هاوار ئەکا من فڵان کەسم | چیت پێیە و بێنە زوو بیدە دەسم |
یا بڕێک حەیوان ئەداتە بەر دەم | ئەیانداتەوە بە قیمەتێ کەم |
ئاخ ئەمدی تفەنگ کۆ ئەکرایەوە | شەڕ و کوشتن و شین ببڕایەوە |
فەقیریش بۆ خۆی ئەحەسایەوە | مناڵی سیسیش ئەگەشایەوە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|